لە شەش مانگدا زیاتر لە 78.905 ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێندراوە

زیاتر لە 361 ملیۆن و 699 هەزار دۆلار بۆ قەرزەکانی کۆن دابینکراوە
.
.

K24 - هەولێر

كۆمپانیای دیلۆیت ئاماری بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ شەش مانگی دووەمی 2022 بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی داتاکانی کۆمپانیای دیلۆیت لە نیوەی دووەمی ساڵی رابردوو 78 ملیۆن و 905 هەزار و 361 بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنراوە. 71 ملیۆن و 853 هەزار و 667 بەرمیل هەناردە کراوە.

لە راپۆرتی دیلۆیت ئاماژەی پێکراوە، لەو ماوەیەدا 818 هەزار و 70 بەرمیل فرۆشی ناوخۆیی بووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، نێوەنجی نرخی بەرمیلێک نەوت لە چارەکی سێییەمی ساڵی رابردوو بە 83.36 دۆلار و لە چارەکی چوارەمی ساڵەکەدا 69.47 دۆلار فرۆشراوە.

داهاتی چارەکی سێیەمی ساڵی 2022، پێنج ملیار و 569 ملیۆن و 613 هەزار و 724 دۆلار بووە، داهاتی چارەکی چوارەمی هەمان ساڵ دوو ملیۆن و 414 ملیۆن و 46 هەزار و 97 دۆلار بووە.

کۆمپانیای دیلۆیت راشیگەیاندووە، لەو ماوەیەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتی نەوت 361 ملیۆن و 699 هەزار و 47 دۆلاری داوەتەوە قەرزەکان، کە لە کابینەکانی پێشتر قەرز کەوتبووە سەر حکومەت.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە پوختەی داهات لە ماوەی شەش مانگی دووەمی ساڵی رابردوودا دوو ملیار و 793 ملیۆن و 877 هەزار و 580 دۆلار بووە.

لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر ئەوە کردووە خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکاتەوە، بەگوێرەی داتاکان بەراورد بە پێشووتر لە %43ی خەرجییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان کەمکراوەتەوە.