كۆنتی ره‌فزێكی دایه بارسێلۆنا
میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا ماوه‌یه‌كه ناوی به‌رگریكارێكی یانه‌ی چێڵسیان به بارسێلۆناوه ده‌به‌ستنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی بلوز هاته سه‌رهێڵ و ره‌تی كرده‌وه كه ئه‌م یاریزانه بۆ هیچ شوێنێك بڕوات.
به‌پێی هه‌واڵی یۆرۆ سپۆرت، ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی، راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی له‌سه‌ر داهاتووی سیزار ئازپیلكویتای به‌رگریكاری یانه‌كه هاته ده‌نگ و ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌م یاریزانه بۆ بارسێلۆنا بڕوات، ده‌شڵێت: ئازپیلكویتا به‌شێكه له پلانه‌كانی من، بۆیه ده‌رگای رۆیشتنمان له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه داخستووه.
ئه‌م لێدوانه‌ی كۆنتی له كاتێكدایه، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند كه ئازپیلكویتای به‌رگریكاری ئیسپانی یانه‌ی چێڵسی به بڕی 20 ملیۆنی ئیسته‌رلینی رووده‌كاته یانه‌ی بارسێلۆنا.
ئازپیلكویتای ته‌مه‌ن 25 ساڵ، سه‌ره‌تای یاریكردنی له یانه‌ی ئۆساسۆنای ئیسپانیا ده‌ست پێكردووه، دواتر، له هاوینه‌ی 2010 روویكرده یانه‌ی مارسیلیای فره‌نسا، دوای 2 ساڵ مانه‌وه له خولی فره‌نسا به‌ره‌و پرێمه‌ر لیگ و یانه‌ی چێڵسی كۆچی كرد.