ئیسرائیل مافی هاووڵاتیبوون لەو که‌سانە وەردەگرێتەوە لە تیرۆر تێوەگلاون

ئیسرائیل مافی هاووڵاتیبوون لەو که‌سانە وەردەگرێتەوە لە تیرۆر تێوەگلاون
ئیسرائیل مافی هاووڵاتیبوون لەو که‌سانە وەردەگرێتەوە لە تیرۆر تێوەگلاون

K24 - هەولێر:

بەگوێرەی هەواڵێکی ئۆرشەلیم پۆست، حکومەتی ئیسرائیل رەشنووسی پڕۆژە یاسایەکی پەسەندکردووە، کە بەگوێرەی پڕۆژە یاساکە حکومەتی ئیسرائیل مافی هاووڵاتیبوون و مانەوە لەو کەسانە وەردەگرێتەوە کە لە تیرۆر تێوەگلاون.

دوای هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو، بەهۆیانەوە ژمارەیەک هاووڵاتی ئیسرائیل کوژران، حکومەتی ئیسرائیل هەڵمەتێکی گەڕانی دەستپێکردووە و ئەو کەسانەی دەستیان لە هێرشەکاندا بووە، دەستگیریکردوون و خانووی ئەوانەشی بەشداربوون لە هێرشەکەدا وێرانکراون.

ئێستا بە تێپەراندنی ئەم پڕۆژە یاسایە مافی مانەوە و هاووڵاتیبوون لەو کەسانەی لە تیرۆرەوە تێوەگلان، وەردەگرێتەوە.