وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی توركیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری دره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی توركیا، یۆیان و ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (15ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە، سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، تورکیا و یۆنان دەکات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: سەرەتا بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەچێتە ئەڵمانیا و ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسی وڵاتان ئەنجامدەدات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بلینکن لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان تاوتوێی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئۆکراینا و زیانلێکەوتووانه بوومەلەزەکەی تورکیا و سووریا دەکات و لە سەردانەكه‌ی بۆ تورکیاش لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی کۆدەبێتەوە و باس لە زیانەکانی بوومەلەرزەی شەشی ئەم مانگە دەکەن هاوکات باسیش لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ناتۆ دەکەن.