سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ فه‌ره‌نسا و گرنگی ئه‌و وڵاته‌ لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ (15ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ فه‌ره‌نسا و، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆشكی ئیلیزێ له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌.

فەرەنسا لە 14 تەمموزی ساڵی 1789 سەربەخۆیی وەرگرت و ئێستاش لە بواری ئابووری، سیاسی، سەربازی، کولتوری، کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا یەکێکە لە وڵاتانی پێشەنگی جیهان. بەهۆی پێگە جوگرافییەکەشییەوە فەرەنسا وەک پردێکی بازرگانی لەنێوان باکوور و باشووری ئەوروپا دادەندرێت.

فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی لەڕووی ئابوورییەوە لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی حەوتەمدایە و لەسەر ئاستی ئەوروپاش لەدوای بەریتانیا و ئەڵمانیا پلەی سێیەمی گرتووە، تێکڕای بەرهەمی ناوخۆی بۆ ساڵی ،2022  2.63 ترلیۆن دۆلار بووە. بەهۆی لەباری کەشوهەوای بازرگانی لە فەرەنسا چاوی وەبەرهێن و بازرگانەکانی جیهانی لەسەرە و تەنیا لەگەڵ ئەمریکا رۆژانە بە بەهای نزیکەی 350 ملیۆن دۆلار مامەڵەی بازرگانی دەکەن.

هەر لە رووی ئابووری و سیاسیشەوە،  گرنگی فەرەنسا لەوەدایە، ئەندامی گروپی حەوت و دەستپێشخەر و ئەندامی گروپی بیستە.

فەرەنسا لە رووی سیاسی و سەربازیشەوە یەکێکە لە وڵاتە کاریگەر و بەهێزەکانی جیهان، فەرەنسا یەکێکە لە ئەندامە هەمیشەییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە و ئەندامە لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناسراوە بە ناتۆ.

لەرووی کولتوریشەوە فەرەنسا پێگەیەکی گرنگی لە ئەوروپا جیهان هەیە، بەجۆرێک وەک ناوەندێکی کلتوری جیهانی دادانرێت و لە سەرانسەری جیهانیش 29 وڵات بە زمانی فەڕەنسی قسە دەکەن.

کەرتی کشتوکاڵی فەڕەنساش لەسەر ئاستی جیهان پێشەنگە و یەکێکە لە وڵاتانی گەورو وەبەرهێنی کشتوکاڵ لە ئەوروپا بەجۆرێک زیاتر لە 40 لەسەدی خاکەکەی خاکی کشتوکاڵییە.

لەلایەکی دیکەشەوە، فەرەنسا گرنگییەکی زۆر بە کەرتی گەشتوگوزار دەدات و بەجۆرێک نزیکەی 8 لەسەدی تێکڕای داهاتی ناوخۆی لەکەرتی گەستوگوزاردایە و ساڵانە زیاتر لە 80 ملیۆن گەشتیار سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.