"مێسی هاندهرانی پاریس سانجێرمان شۆك دهكات"
یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان لیۆنێل مێسی و پاریس سانجێرمان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مێسی بەبێ ئەنجام کۆتایی هات و لیۆ دەیەوێت بچێتە ریزەکانی ئینتەر میامی ئەمریکی.
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، لویس کامپۆس بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان و خۆرخێ باوکی مێسی کۆبوونەوە و وابڕیارە کۆبوونەوەی زیاتر بکەن، بەڵام مێسی بڕیاریداوە پاریس سانجێرمان بەجێبهێڵێت و دوای بەدەستهێنانی جامی جیهانی پێیوایە هیچ نازناو و ئامانجێک نەماوە یاریی لەپێناوی بکات و لە هەموو کاتێک زیاتر لە رۆیشتنی لە پاریس نزیکە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامە فەرەنسییەکە، مێسی و پاریس لە بارەی ماوەی گرێبەستە نوێیەکەی و مووچەکەی ناکۆکن و وابڕیارە کۆبوونەوەی زیاتر بکەن، بەڵام هەر دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، باوکی مێسی گەشتی ئیسپانیای کرد و گەیشتە شاری بارسێلۆنا.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، باوکی لیۆ گەیشتووەتە شاری بارسێلۆنا و گومانەکان لەبارەی داهاتووی مێسی زیاتر بوون، کە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و تا ئێستاش لیۆ بڕیاری نەداوە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
لیۆنێل مێسی له هاوینی 2021 گرێبهستهكهی لهگهڵ بارسێلۆنا كۆتایی هات و به گرێبهستێكی ئازاد به 80 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، لهگهڵ یانه پاریسییهكه له كۆی 60 یاری، 26 گۆڵ و 29 ئاسیستی كردووه.