له زیادكردنی ئاشكرا کتێبی پیرۆزی عیبری به 50 ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشرێت
K24 - هەولێر
رۆژی چوارشه‌ممه 16/2/2023، خانه‌ی مه‌زادی سوزبیزی له‌نده‌ن رایگه‌یاند: كۆنترین کتێبی پیرۆزی عیبری له هه‌فته‌ی داهاتوودا له له‌نده‌ن پێشكه‌ش ده‌كرێت، پێش ئه‌وه‌ی له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ بخرێته زیادکردنی ئاشكراوه، كه پێشبینی ده‌كات نرخه‌كه‌ی بگاته 50 ملیۆن دۆلار.
خانه‌ی سوزبیز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر كتێبه كه‌ناوی (Codex Sassoon)، خاوه‌نه‌كه‌ی نلوی دێڤید سولومون ساسۆنه، به به‌ها خه‌ملێنراوه‌كه‌ی بفرۆشرێت، ئه‌وا ده‌بێته به نرخترین ده‌قی چاپكراو و به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی له‌جیهاندا كه له زیادكردندا فرۆشرابێت.
وه‌به‌رهێنه‌ر و ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی كینیس جریفین، ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد كه له ساڵی 2021 له زیادكرنێكی ئاشكرا دا یه‌كه‌م كۆپی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكای كڕی به 43.2 ملیۆن دۆلار.
خانه‌ی سۆزییز راشیگه‌یاند، ته‌مه‌نی ئه‌م كۆپیه كۆكراوه‌ی كتێبی پیرۆز هه‌زار ساڵه، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتایی سه‌ده‌ی 9 و سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی 10، دووره له ده‌ستنووسی لینینگراد و حه‌له‌ب، كه دوو ده‌ستنووسی كتێبی پیرۆزی عیبری كۆنن.
په‌رتوكه‌كانی ده‌ریای مردوو كه له ساڵی 1947 له ئه‌شكه‌وته‌كان دۆزرانه‌وه، كۆنترین ده‌قی په‌رتوكی پیرۆزی عیبریه كه دۆزرانه‌وه.
په‌رتوكی "كودیكس ساسۆن" له ماوه‌ی 40 ساڵدا بۆ یه‌كه‌م جاره له هه‌فته‌ی داهاتوو له خانه‌ی سوزیبیز له‌نده‌ن به‌رده‌ست ده‌بێت، هه‌روه‌ها له مانگی ئایاردا له ته‌لئه‌بیب و دالاس و لۆس ئه‌نجلۆس و دواتریش نیویۆرك نمایش ده‌كرێت.