له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كی خولی فه‌ره‌نسی فیلمێكی رووت له‌نێو یاریگه‌كه‌دا تۆماركراوه
K24 - هه‌ولێر:
یانه‌ی نیسی فه‌ره‌نسی سكاڵای یاسایی تۆماركرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی یاری یانه‌كه‌یان له خولی فه‌ره‌نسی، فیلمێكی رووت تۆماركراوه.
رۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی بڵاویکردووه‌ته‌وه، یانەی نیسی فەرەنسی سکاڵایەکی تۆمارکرد، دوای ئەوەی وێنه‌ی فیلمێکی پۆرنۆگرافی لە یاریگاکەیدا تۆماركراوه، ئه‌مه‌ش لەکاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییەکەیان لەگەڵ لیل لە خولی پله یه‌كی فه‌ره‌سی.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەکتەره پۆرنه‌كه ئەو ئاڵنگاریه‌ی قبوڵکردووە کە دیمەنێکی فیلمه‌كه‌ی لە ناو یاریگای "ئالیانز ریڤێرا" لەکاتی یارییەکی گشتیدا وێنەبگرێت.
بەگوێرەی میدیای فەرەنسی، دیمەنەکە لەناو گه‌رماوی یاریگاکەدا گیراوە و لەوەتەی فیلمەکە نمایشکراوە سەدان هەزار بینەری هەبووە.
ئەو کۆمپانیایە کە یاریگاکە بەڕێوە دەبات سکاڵای دووەمی تۆمار کردووه و فڕۆکەخانەی نیس کۆت دی ئازۆر سکاڵای سێیەمی تۆمار کردووه بەهۆی فیلمێکی دیکە کە مێژووەکەی بۆ چەند مانگێک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، کچێکی گەنجیش لەناو هۆڵەکانیدا وێنەی گرتووە.
ئیدارەی یانەی نیس رایگەیاندووە، کلیپەکە لە 29ی 1، لەکاتی یارییەکەدا تۆمارکراوە، کە نیس بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.