مه‌سرور بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی فه‌رنسا له كۆشكی ئێلیزێ كۆبوونه‌وه و وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له زیاتر بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و پاریس، چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ته‌ورێكی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، به‌تایبه‌تی له هه‌نارده‌كردنی به‌روبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا.
ئێواره‌ى ئەمڕۆ پێنجشەممە (16ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان له کۆشکی ئێلیزێ لە پاریس، له‌گەڵ ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا پەرەپێدان بە پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری، سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە بەتایبەتی ئەوروپا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی حکومەت و گەلی فەرەنسای کرد بۆ بەردەوامیی پشتیوانی‌یان لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی کە لە رۆژگارە سەختەکاندا فەرەنسا هەمیشە پشتیوانیی لە گەلی کوردستان کردووە.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ماکرۆن سڵاو و رێزی تایبەتی بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی هەبوو، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەردەوامبوون لەسەر پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.
گرنگیی چاره‌سه‌ركردنى کێشەكانى نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەسەر بنەمای دەستوور، پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.