سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس بۆ مه‌سرور بارزانی: كوردستان پێگەیەکی تایبەتی لە دڵی فەرەنسییەکاندا هەیە
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس كۆبووه‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (16ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانی پاریسی کرد و لەلایەن سەرۆکی شارەوانی پاریس ئان ئیدالگۆ پێشوازی لێ‌کرا.
سەرۆکی شارەوانی پاریس، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی سەرۆکی حکومەت دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا، کوردستان پێگەیەکی تایبەتی لە دڵی فەرەنسییەکاندا هەیە و باسی لە سەردانەکانی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەییشی بۆ ئەنجامدانی کار‌و پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ شاری هەولێر دەربڕی.
سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێزانینی خەڵکی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی گەلی فەرەنسا دووپات کردەوە و سوپاسی شارەوانیی پاریسیشی کرد بۆ ئەو هاوکارییانەی کە وەک دەستەخوشکێک پێشکەشی شاری هەولێری کردووە.