كۆشكی سپی: ته‌ندروستی بایدن باشه
K24 - ھەولێر:
پزیشكی تایبه‌تی جۆ بایدن رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ته‌ندروستی باشه و ده‌توانێت كاروباره‌كانی رابپه‌ڕێنێت.
له‌باره‌ی ته‌ندروستی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كۆشكی سپی راپۆرتێكی پزیشكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: كیڤن ئۆكۆنۆر پزیشكی تایبه‌تی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای ته‌مه‌ن 80 ساڵ پێیوایه ته‌ندروستی بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باشه و ئه‌و ده‌توانێت كاروباره‌كان وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار، سه‌رۆكی وڵات و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، به‌ڕێوه‌ببات.
بایدن ته‌مه‌نی 80 ساڵە و بەتەمەنترین سەرۆکه له مێژووی سیاسی ئەمه‌ریکا.