راوێژکاری سوودانی: لە دوو هەفتەی داهاتوودا پڕۆژەیاسای بودجە ئامادەدەبێت
K24 - ھەولێر:
راوێژكاری دارایی و ئابووری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، هۆكاری دره‌نگ ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه بۆ په‌رله‌مان بۆ نرخی دۆلار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح راوێژكاری دارایی و ئابووری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له لێدوانێكدا ئاشكرایكردووه، دواكه‌وتنی ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 بۆ په‌رله‌مان، به‌هۆی ناجێگیری به‌های دۆلاره‌وه‌یه كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر نه‌داوه.
راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌شڵێت، له‌كاركردنی به‌رده‌وامداین بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه به چه‌ند بڕگه و به‌ندێكی پڕۆژه‌یاساكه به‌پێی به‌های نوێی دۆلار بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆرتری پێویسته و ره‌نگه له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا پێداچوونه‌وه‌كان ته‌واو بكرێن.
پێشتریش فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ کاروباری ئابووری و سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، تایبه‌ت به كوردستان24ـی رایگه‌یاندبوو، ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023ـی عێراق ئاماده‌یه و بڕه‌كه‌ی پتر له 130 ملیار دۆلاره، به‌و پێیه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له نێوان 65 تا 75 دۆلار مه‌زه‌نده‌كراوه.
هه‌روه‌ها فوئاد حوسێن راشيگەیاندبوو، ژمارەیەک کۆبوونەوەی چڕیان لە بارەی رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023 ئەنجامداوە و رەشنووسەکە ئامادەیە و پێداچوونەوەی کۆتایی بۆ دەكرێت.