ئایا ئه‌مساڵ سه‌رژمێری گشتی له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت؟
K24 - ھەولێر:
26 ساڵه سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه، كه دوایین سه‌رژمێری له‌ساڵی 1997 له‌كۆی 15 پارێزگای عێراق به‌ڕێوه‌چووه، له‌ئێستادا حكومه‌تی عێراق پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مساڵدا پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
لیژنه‌ی پلاندانان و ستراتیژی په‌رله‌مانی عێراقیش رایگه‌یاند، پرۆسه‌كه بودجه‌یه‌كی 220 ملیار دیناری پێویسته و بۆ گره‌نتیش ده‌بێت پشت به هه‌ردوو ئامێری ئه‌لیكترۆنی و ده‌ستی ببه‌سترێت.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا له ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانیشتوانی عێراق ده‌كات، هه‌موو هێز و توانایه‌كیان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له‌ساڵی 2023 بخه‌نه‌گه‌ڕ و ئاماده‌ییشی بۆ دابینكردنی گشت پێداویستییه مرۆیی، هونه‌ری، دارایی و لۆجستییه‌كان نیشانده‌دات.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی و زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له فۆرمی سه‌رژمێریی هۆكاری دواكه‌وتنی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری بووه، جگه له‌مه‌ش ئیراده‌ی سیاسی، حزبی و ململانێی شاراوه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش پرۆسه‌كه‌ی زیاتر په‌كخستووه.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌ساڵی 2022 رایگه‌یاند، به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی ده‌زگای ناوه‌ندی سه‌رژمێری، دانیشتوانی عێراق 42 ملیۆن و 248 هه‌زار و 883 كه‌س پێكهاتووه و ساڵانه رێژه‌ی دانیشتوان 2.5% زیاد ده‌كات، به‌جۆرێك له‌ساڵی 2021دا ملیۆنێك و 310 هه‌زار و 894 منداڵ له‌دایكبوونه و 236 هه‌زار و 469 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌باره‌ی ئه‌م سه‌رژمێرییه‌وه، ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕيارده‌رى ليژنه‌ى دارايى له خولى پێشووى په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و داتایه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، دروست نییه، ئه‌وان پشتیان به نموونه‌ی هه‌ره‌مه‌كی به‌ستووه، ده‌بێت پرۆسه‌كه به رووپێوی مه‌یدانی بێت و گشت داتاكان به‌وردی تۆماربكرێن.
هاوكات محه‌مه‌د به‌لداوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پلاندانان و ستراتیژی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، سه‌رژمێریی پێویستی به بودجه‌یه‌كی 220 ملیار دیناری هه‌یه و پێویسته پشت به ئامێری ئه‌لیكترۆنی و ده‌ستی ببه‌سترێت.
به‌لداوی ده‌شڵێت، گرنگی سەرژمێریی پەیوەست نییە بە زانینی ژمارەی دانیشتوانەوە، بەڵکو بەندە بە رێژەی دابەشبوون لە نێوان ناوچه‌كاندا، ئه‌نجامدانیشی له قازانجی حكومه‌تدایه كه به داتای راسته‌قینه‌ی دابه‌شبوونی دانیشتوان ده‌توانێت خزمەتگوزاری پێشکەش بکات.
داتا فه‌رمییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن:
له‌عێراق 8 جار سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی ئه‌نجامدراوه
له‌ساڵی 1927 – 1997، كه بریتی بوون له:
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1927
لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1927 به‌ڕێوه‌چوو و ژمارەی دانیشتوان 2 ملیۆن و 968 هەزار و 54 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1934
لە ئەیلوولی 1934 دەستیپێکرد و دانیشتوانی عێراق 3 ملیۆن و 213 هەزار و 174 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1947
له ئۆكتۆبه‌ری 1947 ئه‌نجامدراو و ژماره‌ی دانیشتوان 4 ملیۆن و 816 هه‌زار و 185 كه‌س بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1957
له ئۆكتۆبه‌ری 1957 ده‌ستی پێكرد و ژماره‌ی دانیشتوان 6 ملیۆن و 536 هه‌زار و 109 كه‌س بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1965
لە 14ی ئۆكتۆبه‌ری 1965 به‌ڕێوه‌چوو و ژمارەی دانیشتوان 8 ملیۆن و 261 هەزار و 527 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1977
له ئۆكتۆبه‌ری 1977 به‌ڕێوه‌چوو ژمارەی دانیشتوان 12 ملیۆن و 497 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1987
له ئۆكتۆبه‌ری 1987 به‌ڕێوه‌چوو، كۆی گشتی دانیشتوان 16 ملیۆن و 335 هه‌زار و 199 كه‌س بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1997
له ئۆكتۆبه‌ری 1997 له 15 پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو و كۆی دانیشتوانی ئه‌وكاتی عێراق 19 ملیۆن و 184 هه‌زار و 543 كه‌س بووه.
به‌بڕوای توێژه‌ر و پسپۆڕان، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی به‌رده‌وام بووه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتواندا پرسی ئاواره‌كانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام كۆچی ناوخۆیی له گونده‌وه بۆ شاره‌كان، هاوسه‌رگیری له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا و تۆمارنه‌كردنی له‌دایكبوانی نوێیش پرسێكی دیكه‌یه، به‌جۆرێك به‌شێك له ناوچه‌كان منداڵه‌كانیان له ته‌مه‌نی چوونه قوتابخانه تۆمار ده‌كه‌ن.
پێشتریش وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان دانیشتوانی عێراق تا ساڵی 2021 گه‌یشتووه‌ته (41.190.658) ملیۆن كه‌س.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ئه‌و ژماره بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ پۆلین كراوه، كه (20.810.479) پێكهاته‌ی نێرن به رێژه‌ی له سه‌دا 51 و (20.380.179) ملیۆن كه‌سیش ره‌گه‌زی مێن رێژه‌ی له‌سه‌دا 49ـی دانیشتوانی عێراق پێكده‌هێنن.
دووپاتیشكرابووه‌وه، كه له شاره‌كان (28.779.201) ملیۆن كه‌س نیشته‌جێن و (12.411.457) ملیۆن كه‌سیش له گونده‌كان ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
وه‌زاره‌تی پلاندانان روونیشیكردبووه‌وه، به‌غدا به قه‌ره‌باڵغترین شاری عێراقی له رووی دانیشتوانه‌وه ئه‌ژماركراوه، له سه‌دا 21.3ـی و (8.780.422)ملیۆنی پێكهاته‌ی دانیشتوانی عێراق پێكده‌هێنێ.