پاریس.. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا فەرەنسییەکان کۆدەبێتەوە
K24 – بارزان حهسهن / پاریس
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ کۆمپانیا فەرەنسییەکان کۆدەبێتەوە.
بۆ راکێشان و هێنانی زیاتری کۆمپانیا فەرەنسییەکان بۆ هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (ههینی 17ـی شوبات / فێبرایهری 2023) مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری لەگەڵ کۆمپانیا فەرەنسییەکان کۆدەبنەوە.
کۆمپانیا فەرەنسییەکان لەبوارە جیاوازەکاندا کاردەکەن، بەتایبەت لەبواری بانک، سووتەمەنی، کشتوکاڵ، ئایتی، بیناسازی و چەندین سێکتەری جیاوازی تر.
رۆژی چوارشەممە 15ی شوباتی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت، گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و بۆ رۆژی دواتر له کۆشکی ئێلیزێ لە پاریس، لهگەڵ ئيمانوێل ماكرۆن سهرۆكى فهرهنسا کۆبووەوە.
له كۆبوونهوهکەدا پەرەپێدان بە پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە تاووتوێکران.