پاریس.. كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌ستیپێكرد
K24 – بارزان حه‌سه‌ن / پاریس
كۆبوونه‌وه‌ی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، لەگەڵ کۆمپانیا فەرەنسییەکان ده‌ستیپێكرد.
په‌یامنێری كوردستان24 له پاریس رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌ستیپێكرد.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان له سه‌رجه‌م سێكته‌ره جیاوازه‌كان به‌شدارن، كه له هه‌ره هه‌ره‌گه‌وره كۆمپانیاكانن و له بۆرسه‌دا ئه‌ندامن.
دووپاتیكرده‌وه، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌ده‌ن كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان بۆ كوردستان رابكێشن و له سێكته‌ره جیاوازه‌كان كاربكه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆمپانیا گه‌وره‌كانی فه‌ره‌نسا ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه بێن له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای تێكشكاندنی داعش و دروستبوونی سه‌قامگیری و ئارامی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زیاتر له 30 كۆمپانیای فه‌ره‌نسی له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها رۆژ به رۆژ له‌زیادبووندان، له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش فه‌ره‌نسا به بڕی 3ملیار یۆرۆ وه‌به‌رهێنانی هه‌یه و زۆرترینی له هه‌رێمی كوردستانه، یه‌كێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كان كۆمپانیای تۆتاڵی بواری سووته‌مه‌نی، هه‌روه‌ها كارفۆری فه‌ره‌نسییه.