هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی یۆرۆی 2016

كه‌مێك پێش ئێستا، هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا بلیتی گه‌یشتنی به‌ یاریی كۆتایی یۆرۆی 2016 بڕی، دوای ئه‌وه‌ی به‌ دوو گۆڵی بێوڵام له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای برده‌وه‌.

له‌ قۆناخی پێشكۆتایی یۆرۆی 2016، هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بووه‌، له‌ دواخوله‌كی زیادكراوی گێمی یه‌كه‌م، ئه‌نتوان گریزمان به‌ لێدانی سزا كه‌ڵه‌شێره‌كانی به‌ گۆڵێك پێشخست.

له‌ خوله‌كی 72ـی گێمی دووه‌م، كه‌ڵه‌شێره‌كان جارێكی دیكه‌ به‌سه‌ر مانشافته‌كاندا قووقاندیان و له‌ رێگه‌ی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ گریزمان گۆڵی دووه‌میشیان تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌ دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به‌سوودی فه‌ره‌نسا كۆتایی هات و گریزمانیش بووه‌ تاكه‌ یاریزان به‌درێژایی مێژووی یۆرۆ كه‌ بتوانێت دوای قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان 5 گۆڵ تۆمار بكات.

بڕیاره‌ یاریی كۆتایی یۆرۆی 2016، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ كات 10:00ـی شه‌و به‌ كاتی باشووری كوردستان له‌ نێوان هه‌ڵووژارده‌ی پورتوگال و فره‌نسا به‌ڕێوه‌ بچێت.