پۆلیسی هه‌ولێر كه‌سێكی ده‌ستگیركرد كه هه‌زاران دۆلاری ساخته‌ی پێبووه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یـاند، هاووڵاتییه‌كی ئێرانی له شاره‌كه ده‌ستگیركردووه كه بڕی 12 هه‌زار دۆلاری ساخته‌ی پێبووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (17ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌شی پۆلیسی رێككاری تۆمه‌تبارێكی به ره‌گه‌ز ئێرانی و دانیشتووی توركیای ده‌ستگیركرد، كه بڕی 12 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ساخته‌ی پێبووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پاره‌كانی ئه‌و هاووڵاتییه ئێرانییه‌دا گیراوه.
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌و هاووڵاتییه بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی، ره‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و شاره كراوه.