كۆشكی ئێلیزێ: ئیمانوێل ماكرۆن و مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر زیاتر به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی ئێلیزێ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هاوكارییه‌كانی نێوان پاریس و هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌میانی پێشوازیكردن له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆشكی ئێلیزێ، جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ی به رۆڵی كوردیش ده‌كات له جه‌نگی دژ به تیرۆر.
كۆشكی ئێلیزێ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رۆژی پێنجشه‌ممه (16ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئیامنوێل ماكرۆن جه‌ختی له‌سه‌ر "بەهێزی ئەو پەیوەندییە دۆستایه‌تییه کردووەتەوە کە فەرەنسا بە هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە و گرنگی بە سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان ده‌دات".
هه‌روه‌ها ماكرۆن ستایشی رۆلی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی كورد له جه‌نگی دژ به تیرۆر كردو‌وه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و جارێكی دیكه‌ش پشتیوانی پاریسی بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له ده‌ره‌وه هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیرییه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها كۆشكی ئێلیزێ رایگه‌یاندووه، ئیمانوێل ماكرۆن و مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر زیاتر به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتن.
پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ى رۆژی پێنجشەممە (16ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان له کۆشکی ئێلیزێ لە پاریس، له‌گەڵ ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا پەرەپێدان بە پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری، سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە بەتایبەتی ئەوروپا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی حکومەت و گەلی فەرەنسای کرد بۆ بەردەوامیی پشتیوانی‌یان لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی کە لە رۆژگارە سەختەکاندا فەرەنسا هەمیشە پشتیوانیی لە گەلی کوردستان کردووە.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ماکرۆن سڵاو و رێزی تایبەتی بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی هەبوو، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەردەوامبوون لەسەر پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.
گرنگیی چاره‌سه‌ركردنى کێشەكانى نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەسەر بنەمای دەستوور، پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.