نێچیرڤان بارزانی به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمه‌نستان وپۆڵۆنیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له په‌راوێزی به‌شداريكردنى له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى (17ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ نيكۆل پاشينيان، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌رمه‌نستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا به‌تايبه‌تى جه‌ختيان له فراوانكردنى زياترى چالاكى و ئاڵوگۆڕى بازرگانيى نێوانيان كرده‌وه و ئاماژه‌يان به هه‌بوونى زه‌مينه و ده‌رفه‌تى باشتر له‌مباره‌يه‌وه كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا، "هه‌ردوولا تيشكيان خسته‌سه‌ر دۆخى ره‌وه‌ندى كوردى له ئه‌رمه‌نستان و ره‌وه‌ندى ئه‌رمه‌نى له هه‌رێمى كوردستان و باسيان له په‌يوه‌نديى دێرينى نێوان هه‌ردوولا كرد".
هه‌روه‌ها نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ماتيوس مۆراوسكى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پۆڵۆنيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پۆڵۆنيا، دۆخى سياسيى عێراق، شه‌ڕى دژى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆيان له‌باره‌يه‌وه كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و ئه‌كاديميدا كرده‌وه. لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى پۆڵۆنياى كرد بۆ پشتگيرى و ئه‌و هاوكارييانه‌ى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرده‌وه له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا.
له دیدارێكی دیكه‌دا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چاویكه‌وت به محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وى قه‌ته‌ر، په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ريان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا، كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئال سانى خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى دووپاتكرده‌وه و هيواى خواست زه‌مينه و ده‌رفه‌تى باشتر بۆ كه‌رتى تايبه‌تى قه‌ته‌ر‌ى له هه‌رێمى كوردستان فه‌راهه‌م ببێت. نێچيرڤان بارزانیش، هه‌موو پشتگيرى و ئاسانكارييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌مباره‌وه نيشان دا.