داعش هێرشده‌كاته سه‌ر ناوچه‌یه‌كی سووریا و ده‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی ده‌كوژێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیاكانی سووریا، له هێرشێكی چه‌كدارانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حومسی سووریا، 53 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (17ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، "له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستی داعش زیاتر له 36 كه‌س كوژراون".
هه‌روه‌ها رونگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و هاووڵاتییانه له ناوچه‌ی ته‌دمور له پارێزگای حومس له سووریا سه‌رقاڵی هه‌ڵكه‌ندی دۆمه‌ڵان بوونه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، میدیاكانی سووریا سه‌باره‌ت به ئاماری كوژراوانی ئه‌و هێرشه رایانگه‌یاندووه، 53 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.