نێچیرڤان بارزانی: کۆچی دوایی حەمید ئەفەندی زۆر خەمگینی کردم
K24 - ههولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان پهیامێكی لهبارهی كۆچی دوایی حهمید ئهفهندی بڵاوكردهوه و دهڵێت، "کۆچی دوایيی پێشمەرگە و فەرماندەی ئازا حەمید ئەفەندی، زۆر خەمگینی کردم."
ئهمڕۆ ههینی (17ـی شوبات/فێبرێوهری 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان پهیامێكی لهبارهی كۆچی دوایی حهمید ئهفهندی، پێشمهرگهی ههردوو شۆڕشی گوڵان و ئهیلوول و وهزیری پێشووتری پێشمهرگه بڵاوكردهوه و دهڵێت، "خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی، وەک کادیرێکی لێهاتوو و پێشمەرگەیەکی ئازا، رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە شۆڕشی ئەیلوولدا بە رابەرایەتيی بارزانيی نەمر. ڕۆڵێکی گرنگی لە وشیاکردنەوەی جەماوەردا دەگێڕا". نێچیرڤان بارزانی دهشڵێت: کۆچی دوایيی پێشمەرگە و فەرماندەی ئازا حەمید ئەفەندی، زۆر خەمگینی کردم.
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووه: کاک حەمید ئەفەندی، رۆڵێكی گرنگی هەبوو لە ڕاپەڕینی 1991دا و لە بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانی راپەڕین، هەروەها لە کابینەی چوارەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا وەک وەزیری پێشمەرگە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو.
دهقی پهیامهكهی نێچیرڤان بارزانی بۆ كۆچی دوایی حهمید ئهفهندی:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەوڵی کۆچی دوایيی تێکۆشەری دێرین و سیاسەتکار و وەزیری پێشمەرگە لە کابینەی چوارەم، حەمید ئەفەندى ـ م پێگەیشت. کۆچی دوایيی پێشمەرگە و فەرماندەی ئازا حەمید ئەفەندی، زۆر خەمگینی کردم.
خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی، وەک کادیرێکی لێهاتوو و پێشمەرگەیەکی ئازا، ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە شۆڕشی ئەیلوولدا بە ڕابەرایەتيی بارزانيی نەمر. ڕۆڵێکی گرنگی لە وشیاکردنەوەی جەماوەردا دەگێڕا. لە کاتی نسکۆی شۆڕشدا زۆر خۆڕاگر بوو، زۆر جێگەی متمانەی خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی و سەرۆک مەسعوود بارزانی بوو. لە کاتی سەرکردایەتيی کاتيی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵاندا، ڕۆڵێکی زۆر گرنگی گێڕا لە خەباتی پێشمەرگایەتی و سیاسیدا. بەرپرسیاريهتيی گەورەی لە هەموو ناوچەکانی شۆڕشدا بەوپەڕی لێزانییەوە ئەنجام دا.
کاک حەمید ئەفەندی، ڕۆڵێكی گرنگی هەبوو لە ڕاپەڕینی ١٩٩١دا و لە بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین، هەروەها لە کابینەی چوارەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا وەک وەزیری پێشمەرگە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو. سەرەڕای تەمەنەکەی، لە شەڕی داعشدا بەشدار بوو و ڕۆڵی ئازایانەی گێڕا.
لەدەستدانی تێکۆشەرێکی ئازا و لێزانی وەک کاک حەمید ئەفەندی، زیانێکی زۆر گەورەیە بۆ گەلی کوردستان، بەڵام ڕۆڵی ئەم تێکۆشەرە مەزنە بە خەباتی خۆی، هەمیشە لە یادی ئێمە و هەڤاڵانی و گەلی کوردستاندا دەمێنێتەوە.