ناوەرۆكی دیدارەكانی شاندی هەرێمی كوردستان لە كەنەدا
K24 - ههولێر:
بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمهریکا، لە سەردانێکدا بۆ وڵاتى کەنەدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەى ئهنجامدا.
رهحیم رهشیدی، پهیامنێری كوردستان24 له ئهمهریكا رایگهیاند، بهیان سامی عهبدولرهحمان، نوێنهری حكومهتی ههرێمی كوردستان له ئهمهریكا لهمیانی سهردانهكهیدا بۆ كهنهدا چهندین كۆبوونهوهی گرنگی لهگهڵ بهرپرس، پهرلهمانتار، سیاسهتمهدا و فهرماندهی سهربازی ئهو وڵاته ئهنجامدا.
له سهردانهكهیدا، نوێنهری حكومهتی ههرێمی كوردستان چاوی کەوت بە کاسى واگنتال، ئەندامى پەرلەمانى کەنەدا و لە دیدارەکەدا باس لە رەوەندى کوردستانى لە وڵاتى کەنەدا و قوربانیان و رزگاربووانى جینۆساید کرا.
بهیان سامی عهبدولرهحمان له سەردانێکدا بۆ وەزارەتى بەرگرى کەنەدا لەگەڵ لیوا گرێگ سمیس، بەڕێوەبەرى گشتى سیاسەتى ئاسایشى نێودەوڵەتى لە وەزارەتى بەرگری ئهو وڵاته كۆبووهوه و سوپاسى وڵاتى کەنەداى کرد بۆ هاوکارى و پشتگیریەکانى لە چوارچێوەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش.
نوێنەری حكومهتی هەرێمی كوردستان، هاوكات لەگەڵ براد رێدکۆپ، ئەندامى پەرلەمانى کەنەدا و جێگرى سەرۆکى کۆمیتەى کاروبارى کۆچ کە باسى هەندێک لەو پرس و نیگەرانیانە كرد کە لە لایەن رەوەندى کوردستانى لە کەنەدا باسى لێوەکراوە. هەروەها دۆخى کوردستان و عێراق و ناوچەکە تەوەرێکى ترى گفتوگۆکان بوو. پاشان لەگەل هەر یەك لە مێلیسا لانتسمان، ئەندامى پەرلەمان و جێگرى سەرۆکى پارتى پارێزگارانى کەنەدا.
لە درێژەى سەردانەکەیدا نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمهریکا، چاوی کەوت بە جۆن مەکەى، سەرۆکى کۆمیتەى کاروبارى بەرگرى لە پەرلەمانى کەنەدا و گوێگرتن لە تێڕوانینەکانى ناوبراو لەسەر ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دەسکەوتەکانى هەرێمى کوردستان و ئاڵنگارییەکان و پەیوەندى پتەوى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کەنەدا کرا.
لە درێژەى ئەو كۆبوونەوانەدا بەیان سامی چاوی كەوت بە فیسەڵ ئەلخوری ئهندامى پەرلەمان و ئەندامى کۆمیتەى ڕەگەزنامە و کۆچبەران. لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرى حکومەتى هەرێم باسى لە نیگەرانیەکانى هەندێک لە رەوەندى کوردستانى لە کەنەدا کرد و باس لەو خاڵە بەهێزانە کرا کە بووهته هۆى پەیوەندیی بەهێزى نێوان کەنەدا و هەرێمى کوردستان.
هەروەها نوێنەری كوردستان چاوی كەوت بە دۆستی دیاری كوردستان تام كمیچ لە پهرلهمان و پهیوەندییەكانی كوردستان و كەنەدایان تاوتوێ كرد.
بەیان سامى لە سەردانەکەى بۆ وەزارەتى دەرەوەى کەنەدا لە تویتێکدا نووسی: "خۆشحاڵبووم کە لە وەزارەتى دەرەوەى کەنەدا چاوم کەوت بە جێس دوتۆن، بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، گفتوگۆکانى کۆبوونەوەکە زۆر تەوەرى لەخۆگرتبوو لەوانە چاودێریکردنى هەڕەشەکانى داعش، پرسە مرۆییەکان، و هەوڵدان بۆ فراوانکردنى پەیوەندییە بازرگانیەکان."
نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمهریکا، سەردانى باڵیۆزخانەى عێراقى لە شارى ئۆتاوا کرد و لەلایەن دکتۆر ئەحمەد ئەلجەنایی بە گەرمى پێشوازى لێکرا. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە خزمەتگوزارییەکانى باڵیۆزخانەى عێراق بۆ رەوەندى کوردستانى و هاووڵاتییانى عێراق لە کەنەدا کرا. نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەلاى خۆیەوە سوپاسى باڵیۆزخانەى عێراقى کرد بۆ ئەو ئەرک و خزمەتانەى پێشکەشى دەکەن.