سه‌رۆکى ئازه‌ربايجان: کار لەسەر کردنەوەی کونسوڵخانە دەکەین لە هەولێر

K24 - هەولێر
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/2/18 له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئيلهام عه‌ليێڤ، سه‌رۆکكۆمارى ئازه‌ربايجان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئازه‌ربايجان كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك كه ئاڵوگۆڕى زياترى بازرگانى و سه‌ردانى شاندى فه‌رمى و بازرگانيى نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان رايگه‌ياند، كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌رۆکكۆمارى ئازه‌ربايجان، نێچيرڤان بارزانى بانگهێشت كرد بۆ سه‌ردانى باكۆ.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندين پرسى په‌يوه‌ست به دۆخى ناوچه‌كه و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، تاوتوێ كران.
