سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

دوای به‌شداریكردن له‌ لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ كۆشكی ئێلیزێ له‌ پاریس، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێر.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (18ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی لە ئیمارات و دیداری لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا لە پاریس، گەڕایەوە هەولێر.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەرۆکی حکومەت لە ئیمارات، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران و حاکمی دوبەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیکەی ئیمارات و سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا و چەندین بەرپرسی باڵای دیکە کۆبووەوە.

هەروەها لە فەڕەنسا، لەگەڵ سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا و سەرۆکی شارەوانیی پاریس و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و خاوەنکار و نوێنەری کۆمپانیا فەرەنسییەکان كۆبووه‌وه‌.