بایدن سه‌ردانی پۆڵه‌ندا ده‌كات و په‌یامێكی بۆ پوتن و گه‌لی رووسیا پێیه
K24 – هه‌ولێر:
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی پۆڵه‌ندا ده‌كات، په‌یامێكی بۆ ڤلادیمێر پوتن و گه‌لی رووسیا پێیه، بڕیاره له وارشۆوه بڵێت، له پاڵپشتیكردنی ئۆكرانیا به‌رده‌وام ده‌بین.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، رۆژی (سێشه‌ممه 21ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا ده‌كات و له‌وێ په‌یامێك بۆ ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا پێیه، كه تا پێویست بێت پشتگیری له ئۆكرانیا ده‌كات.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
ئاژانسی فرانس پرێس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بایدن دوو رۆژ له وارشۆ ده‌مێنێته‌وه، له‌وێ گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات، كه په‌یامێك ده‌بێت بۆ گه‌لی رووسیا و سه‌رۆكه‌كه‌ی.
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا گوتارێك به بۆنه‌ی یه‌كه‌م ساڵیادی شه‌ڕی ئۆكرانیا پێشكه‌ش ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه جۆن كێربی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، به هاوكاری ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی بۆ ئۆكرانیا دروستمان كردووه، پشتگیریمان بۆ كیێڤ به‌رده‌وام ده‌بێت.