كهمالا هاریس: ئەگەر پوتن لە جەنگی ئۆکرانیا سەربكهوێت دهوڵهته دكتاتۆرهكان هاوشێوهی ئهو مامهڵه دهكهن
K24 – ههولێر:
کەمالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمهریکا رایگەیاند، ئەگەر پوتن لە جەنگی دژ بە ئۆکرانیا سەرکەوتووبێت، دەبێتە سەرمەشق و نموونەیەک بۆ هەموو دەوڵەتە دیکتاتۆرەکان و هاوشێوەی پوتن مامەڵە دەکەن.
هاریس ئهوهشی خستهڕوو، سەبارەت بە ناردنی چەک لەلایەن کۆریای باکوور و ئێرانەوە بۆ رووسیا و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و بەیژینگ، نیگەرانن و لە هاوکارییەکانیشیان بۆ ئۆکرانیا بەردەوام دەبن.
جێگری سەرۆکی ئەمهریکا ههروهها گوتی: "نابێت بە هێز سنووری وڵاتان بگۆردرێت، دەبێت هەموو وڵاتان رێز لە سەروەری یاسا بگرن، ئێمە هەمیشە بەهێز بووین و دەبێت هەمیشە بە بەهێزی بمێنینەوە، بەڵام ئەگەر پوتن ئەم جەنگە ببباتەوە ئەوا دەبێتە سەرمەشق و نموونەیەک بۆ هەموو دەوڵەتە دیکتاتۆرەکانی دیکە و هاوشێوەی رووسیا مامەڵە دەکەن".
دهشڵێت: "با ئەوەشمان بیربێت چەندین وڵات هەن وەک کۆریای باکوور و ئێران، چەک بۆ رووسیا دەنێرن، سەبارەت بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەیژینگ و مۆسکۆش نیگەرانین".
كهمالا هاریس گوتیشی: "با ئەوە دووپاتبکەمەوە، تا ئەو کاتەی جەنگ بەردەوام بێت لە هاوکارییەکانمان بۆ ئۆکرانیا بەردەوام دەبین".