یهكێتی ئهوروپا: داوای هاوكاری زیاتر بۆ ئۆكرانیا دهكات
K24 - هەولێر
سهرۆكی كۆمسیۆنی ئهوروپا له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، داوا له وڵاتانی ئهوروپا دهكات هاوكارییهكانیان بۆ ئۆكرانیا خێراتر بكرێت.
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ، له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دا داوای کرد، هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ خێراکردنی پشتیوانی سەربازی بۆ ئۆکرانیا له دژی رووسیا.
ڤۆندێرلاین، گوتی: پێویستە بەردەوام بین لەو پاڵپشتییە بەرفراوانەی کە پێویستە بۆ شکستپێهێنانی ڤلادیمێر پوتین، جەختیشی لەوەکردەوە کە "کاتی ئەوە هاتووە هاوكارییهكان خێراتر بکەین، چونکە ئۆکرانیا پێویستی بە کەرەستە هەیە بۆ دڵنیابوون لە مانەوەی خۆی".
رۆژی هەینی رابردوو، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە میونشن رایگەیاندبوو، "ئامادەین بۆ ململانێیەکی درێژخایەن لە ئۆکرانیا".
هاوكات ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە هاوپەیمانان کرد، هەوڵەکانیان "خێراتر بکەن" بۆ پشتگیریکردنی ئۆکرانیا، کە نزیکەی ساڵێکە رووسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکە. جەختیشی لەوە کردەوە کە "هیچ بەدیلێک بۆ سەرکەوتنی ئۆکرانیا نییە".
زێلێنسکی لە وتارێکی ڤیدیۆیدا بۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستمان بههاوكاری خێرایه" ههروهها جێبهجێكردنی رێككهوتهكانمان خێراتر بكرێت، هاوكارییه سهربازییهكان خێرابكهن هیچ بەدیلێک بۆ ئۆکرانیا لە یەکێتی ئەوروپادا نییه.
زێلێنسکی پێی وابوو کە پوتین "هەوڵدەدات کات بکڕێت بۆ دوژمنهكانی" و "گرەو لەسەر ماندوێتی لایەنەکان دەکات".
گوتیشی: روونە ئۆکرانیا دوا وێستگەی نابێت، بەردەوام دەبێت لە هێرشەکەی بەرەو وڵاتانی دیکەی یهكیهتی سۆڤیەتی پێشوو."
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، سیاسەتمەدارانی باڵا و ئەفسەرانی سەربازی و دیپلۆماتکارانی سەرتاسەری جیهان لە میونشن کۆدەبنەوە بۆ پێداچوونەوە بە دیمەنە ئەمنییەکانی ئەوروپا، کە بەهۆی لەشکرکێشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا سیماکانی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.