ئەو پیاوەی لە قوشتەپە هاوسەری پێشووی خۆی کوشت ئەمڕۆ خۆشی کوشت
K24 – هەولێر
دوێنێ پیاوێک لەناو بازاڕی قوشتەپە هاوسەری پێشووی خۆی کوشت و ئەمڕۆ خۆشی کوشت.
سەرچاوەیەک بە کوردستان24ی راگەیاند، محەممەد وەهاب ئەو پیاوەی دوێنێ لە قوشتەپە هاوسەری پێشووی خۆی کوشت، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 19ی شوباتی 2023، لە بنەسڵاوە خۆشی کوشت.
دوێنێ شه‌ممه (18ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (كاتژمێر 5:00ـی ئێواره)، له‌ناو بازاڕی قوشته‌په، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی نێوانیان كه‌سێك به‌ناوی (م. و. ا.)ـی ته‌مه‌ن 26 ساڵان به گولـله له هاوسه‌ری پێشووی ده‌دات و به‌و هۆیه‌وه ئافره‌ته‌كه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئافره‌ته‌كه ناوی (شاجوان سه‌باح حه‌مه‌كه‌ریم)ـه و تەمەنی 22 ساڵانه.
له راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی هەولێر هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخرا و رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کراوه بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر.