پاسه‌وانێك سیخوڕی به‌سه‌ر به‌شه ناوخۆیی كچانه‌وه ده‌كات
K24 - هەولێر
میدیاكانی جه‌زائیر ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكرده‌وه، پاسه‌وانێكی به‌شه‌ناوخۆیی زانكۆ، سیخوڕی به‌سه‌ر قوتابیه‌كانه‌وه ده‌كات.
ماڵپه‌ری ئه‌لنه‌هار، پارچه ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه پاسه‌وانێكی به‌شه ناوخۆیی كچان له شوێنی نیشته‌جێبوونی زانكۆكه ده‌ركه‌وتووه و سیخوڕی به‌سه‌ر ئه‌وكچانه ده‌كات كه له‌و شوێنه نیشته‌جێنه.
له ڤیدیۆكه‌دا گه‌نجێك ده‌رده‌كه‌وێت سه‌یری ناو بینایه‌ك ده‌كات، ئیداره‌ی زانكۆكه‌ش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه و ده‌ڵێت، "ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت پاسه‌وانه‌كه‌یه به‌ناوی (خ ، ع) ."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای پشكنینی كامیرا‌ی چاودێری دۆزراوه‌ته‌وه.
ئەوەشخراوەتەڕوو "ئه‌و ره‌فتاره بێ ره‌وشتی و ناپیشه‌ییه قه‌بووڵ كرا‌و نییه، هه‌روه‌ها هه‌موو رێكاره یاساییه‌كانی دژی ده‌گیرێته به‌ر".