ئامه‌د: شه‌ڕ و پێكدادان
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی پاسووری ئامه‌د، شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌نێوان په‌كه‌كه و پاسه‌وانانی گوند (قۆروجو) روویدا.
شه‌ڕه‌كه له نزیك گوندی نارجیلا پاش ئه‌وه‌ی روویداوه كه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه ده‌ستیان به كۆنترۆڵكردنی هاتۆچو كردبوو.
به‌پێی میدیای توركیا، شه‌ڕه قسه له‌نێوان هه‌ردوو لا روویداوه كه له ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادان لێكه‌وته‌وه.
به‌رپرسی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار له ناوچه‌ی پاسوور رایگه‌یاند: "شه‌ڕ و پیكدادان به‌ره‌دوه‌وامه و قۆروجووه‌كان ئێستا شه‌ڕ ده‌كه‌ن".