ئه‌و مێردمنداڵه‌ی په‌یامی ماڵئاوایی تۆماركرد چیرۆكی خۆی ده‌گێڕێته‌وه
K24 - هەولێر
دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا، قوتابیه‌ك كه‌وته ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوهكه‌ی، دواتر ڤیدیۆیه‌كی تۆمار كرد و پەیامی ماڵئاوایی تۆمار كرد.
قوتابیه‌كی قۆناغی ئاماده‌یی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له توركیا، دوای ئه‌وه‌ی له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6 شوباتی 2023، كه‌وته ژێر داروپه‌ردووی ماڵه‌كه‌یان، په‌یامێكی ماڵئاوایی بۆ ئازیزانی خۆی تۆماركرد.
ته‌ها ئه‌ردیم و خێزانه‌كه‌ی له خه‌و دابوون كاتێك له به‌ره‌به‌یانی 6ی شوبات بوومه‌به‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.8 پله‌ی رێكخته‌ر شاری ئه‌دیامانی هه‌ژاند. بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز كه باڵه‌خانه چوار نهۆمیه‌كه‌ی ماڵی ته‌های هه‌ژاند ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌رزینه به‌هێزه به‌خه‌به‌ر هاته‌وه.
له ماوه‌ی 10 چركه‌دا، ته‌ها و دایكی و باوكی خوشك و برا بچووكه‌كه‌ی كه‌وتنه ژێر باڵه‌خانه چوار نهۆمیه‌كه‌یان.
ته‌ها كه له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كه‌ی دابووه، مۆبایله‌كه‌ی ده‌رهێناوه و ده‌ستیكردووه به تۆماركردنی پەیامی ماڵئاوایی كۆتایی .
ته‌ها له شوێنێكی ته‌نگه‌وه مۆبایله‌كه‌ی له ده‌ستیدا ده‌له‌رزی گوتی: پێم وایه ئه‌مه دوایین ڤیدیۆیه تۆماری بكه‌م، له ڤیدیۆكه‌شدا بوێری و خۆراگڕیه‌كی سه‌رنجڕاكێشی ئه‌و مێرمنداڵه پیشان ده‌دات، كه پێی وابوو دوایین ڤیدیۆیی خۆی تۆمارده‌كات، له ڤیدیۆكه‌دا باسی برینه‌كانی و په‌شیمانی خۆی ده‌كات، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وكارانه ده‌كات كه هیواداره بیكات ئه‌گه‌ر به‌زیندووی ده‌ربچێت.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌نگی كه‌سانی گیرخواردوو ده‌بیسترێت. ته‌ها ده‌شلێت: زۆر شت هه‌یه په‌شیمانم، خودا له گوناهه‌كانم خۆشده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به‌زیندوویی لێره ده‌رچم، هه‌روه‌ها زۆر شت هه‌یه كه ده‌مه‌وێت بیانكه‌م.
گوتیشی: ده‌سته‌كانم ناله‌رزن، به‌ڵكو ئه‌وه بوومه‌له‌رزه‌یه.
ئه‌و مێردمنداڵه دەشڵێت: به‌م نزیكانه له‌گه‌ڵ زۆركه‌س له په‌یوه‌ندیدا ده‌بم، به‌ڵام پێی وایه خێزانه‌كه‌ی مردوون.
قه‌ده‌ر وابووه دوای دوو كاتژمێر له بوومه‌له‌رزه‌كه و دارووخانی باڵاخانه‌كه ته‌ها یه‌كه‌م كه‌س بووه له‌لایه‌ن دراوسێیه‌كه‌ی رزگاركراوه و دواتر بردوویه‌ته ماڵی پوره‌كه‌ی. دوای 10 كاتژمێر دایك و باوكی و خوشك و براكه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كه رزگاركران، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
ئاژانسی ئەسوشۆتێد پرێس، رۆژی پێنج شه‌ممه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانه‌دا كردووه، ئه‌وان ئێستا له‌بن خێمەدا ده‌ژین له‌گه‌ڵ سه‌دان هه‌زاری كه‌سی دیكه كه له‌و كاره‌ساته رزگاریان بووه، كه توركیا و سووریای گرته‌وه، زیاتر له 43 هه‌زار كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه مردوون.
زوله‌یخای ته‌مه‌ن 37 ساڵی دایكی ته‌ها باسی رووداوه‌كه‌ی كرد و گوتی: "بیناکە نهۆم بە نهۆم لەسەر ئێمەدا داڕما"، باس لەوە دەکات کە چۆن بەردەوام ناوی کوڕەکەی دەهێنا و هاوار دەکات لەکاتێکدا لەژێر داروپەردوودا گیری خواردووە بەو هیوایەی هەر پێنجیان وەک خێزانێک پێکەوە بمرن.
بچووکترین منداڵی بنەماڵەی ئەردیم بە ناوەکانی سێمانور کچی تەمەن 13 ساڵ و یگیت سینار کوڕی 9 ساڵان لە ژووری دایک و باوکیان خەوتبوون کاتێک بوومەلەرزەکە روویدا.
بەڵام تەها لەبه‌ر بلۆکە کۆنکرێتەکەوە گوێی لە بانگكردنه‌كه‌ی دایکی نەبوو، هەروەها لە تاریکیدا گوێی لە هاوارەکانی کوڕەکەی بوو و هەردووکیان پێیان وابوو ئەوی دیکەیان لە باڵەخانە وێرانبووەکەدا بە مردوویی کەوتووە.
کاتێک زوله‌یخا و عەلی هاوسەرەکەی تەمەن 47 ساڵ کە پاککەرەوەیە، دەبرێنە نەخۆشخانە، منداڵەکانی دیکەشیان بۆ ماڵی خوشکەکەی، بۆیان دەرکەوت کە تەها رزگاری بووە.
زوله‌یخا لەسەر تەختی نەخۆشخانەکەیەوە گوتی: "خەریک بوو ماڵئاوایی کۆتایی بکەم، چونکە پێم وابوو دەمرم".
لە شاری دیلۆکی باکووری کوردستان، عەدنان محه‌ممه‌د کۆرکوت تەمەن 17 ساڵ، بە ئاژانسی هەواڵی (IHA ) گوت: پێش ئه‌وه‌ی رزگار بكرێم، بۆ ماوەی چوار رۆژ گیرم خواردبوو، کە ئەوەندە تینووم بووە میزی خۆم خواردووەتەوە.
محە‌ممه‌د ئێنێس یەنەر، تەمەن 17 ساڵ و برایەکی تەمەن 21 ساڵ دوای 198 کاتژمێر لە شاری قەهرەمانمەره‌شی نزیک ناوچەکە رزگارکران.