"چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدات هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەیەک یاسا ئەنجامبدرێت"

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن.. ئه‌رشیڤ
به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن.. ئه‌رشیڤ

K24 – هه‌ولێر:

پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمه‌ریکی بڵاویکردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدات هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەیەک یاسا ئەنجامبدرێت.

لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمه‌ریکی باسی لەوەشکردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانیان پشتیوانی یاسای سانت لیگۆ دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کە یاساکە خزمەت بە حیزبە گەورەکان دەکات.

ئەلمۆنیتەر لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدرەوە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە، بایکۆتی پرۆسەکە دەکەن و پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجامدرێت.