دوو كرێكار له‌كاتی كاركردندا له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له هه‌ولێر كه‌وتنه‌خواره‌وه و گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
دوو كرێكار له‌كاتی كاركردندا له یه‌كێك له پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر شه‌قامی 120ـی شاری هه‌ولێر، كه‌وتنه‌خواره‌وه و گیانیان له‌ده‌ستدا.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌رده‌م پزیشكی دادیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوو كرێكار به‌ناوه‌كانی (عه‌بدولباست و محه‌ممه‌د) كه یه‌كێكیان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، كاتژمێر (5:00)ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (19ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) له‌كاتی كاركردن له نهۆمی هه‌شته‌می باڵه‌خانه‌یه‌كی پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه‌وتوونه‌ته‌خواره‌وه و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان24 له شایته‌حاڵه‌كانی نزیك رووداوه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه، پێشتریش له هه‌مان پرۆژه رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كرێكاران تۆماركراوه و باسیان له‌وه‌كردووه، له‌كاتی كاركردندا كرێكاره‌كان هیچ پشتێنێكی سه‌لامه‌تی و تۆڕێكی پاراستنیان له‌كاتی كاركردن له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كان به‌كارنه‌هێناوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، یوسف كه‌ریم، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای كرێكاران به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ سه‌لامه‌تی پیشه‌یی له‌كاتی كاركردنی كرێكاران له پرۆژه‌كاندا ده‌كه‌ن و سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ش، روونیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كارده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كی سه‌لامه‌تی بۆ كرێكاران.
سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای كرێكاران ئاشكراشیكرد، له سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و دوو كرێكاره ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو كرێكاره كارتی كاركردن و دابینیان هه‌بێت مافی خانه‌واده‌كه‌یان پارێزراو ده‌بێت و ئه‌گه‌ر نه‌شیانبێت، ئه‌وا بۆ پاراستنی مافی خانه‌واده‌كانیان، سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیاكه تۆمارده‌كه‌ن".