یانه‌ی زاخۆ وانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌ ته‌ڵه‌به‌كانی به‌غدا به‌خشی

زاخۆ، ته‌ڵه‌به‌ی به‌غدای له‌ پێشه‌نگی خولی نایابی عێراق هێنایه‌ خواره‌وه‌
ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی یاریزانانی زاخۆ دوای گۆڵه‌كه‌ی فه‌رحان شكور له‌ دژی ته‌ڵه‌به‌
ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی یاریزانانی زاخۆ دوای گۆڵه‌كه‌ی فه‌رحان شكور له‌ دژی ته‌ڵه‌به‌

زاخۆ له‌ نێو به‌غدا شكستی به‌ یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی پێشه‌نگی خولی نایابی عێراق هێنا و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ یانه‌ی دهۆكی هاوشاری كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 19 شووباتی 2022، زاخۆ لە گەڕی حەڤدەمی خولی نایابی عێراق لە بەغدا بووە میوانی یانەی تەڵەبە، لە کاتێک، زاخۆ لە چوار یاریی رابردوو سێ سەرکەوتن و یەکسان بوونێکی تۆمار کردووە.
یەکەمین دەرفەتی راستەقینەی گۆڵی لە خولەکی 13 بۆ زاخۆ رەخسا، بوبەکر جوبرایل بە ئاسانی دەرفەتەکەی فەوتاند.
نۆرەی ستار یاسین هات و دووەمین دەرفەتی زێڕینی گۆڵ رەخسا، ئەمجارەش بێ سوود تێپەڕی.
زاخۆ باشتر، رێکخراوتر و مەترسیدارتر دەرکەوت، بەڵام کۆتایی هێرشەکان بێ ئەنجام بوون.
لە ئەنجامی هەڵەیەکی محەمەد ساڵحی گۆڵپارێزی زاخۆ خەریک بوو هەموو شتێک پێچەوانە بێتەوە.
تەڵەبە بەهێز دەستی بە نیوەی یەکەم کرد و لە بەختی کوڕانی خابوور ئەم هێرشەی یانەکەی بەغدا نەبووە گۆڵ.
لەبەرامبەر ئەم هێرشە زاخۆ وەڵامێکی توندی هەبوو، لە خولەکی 48 فەرحان شکور گۆڵی یەکەمی زاخۆی کرد.
زاخۆ لە یارییەکە راپەڕی و هێرش لەدوای هێرشی بردە سەر گۆڵی تەڵەبەی بەغدا،  لێ ئەمجارە سوودیان لە دەرفەتەکان نەبینی.
بوبەکر جوبرایل لە تەواوکردنی هێرشەکانی زاخۆ باش نەبوو، دەرفەتێکی دیکەی گۆڵی لەدەستدا و گۆڵپارێز رێگری لێکرد.
هێرشەکانی کوڕانی خابور زنجیره‌یه‌ك هێرشی له‌سه‌ریه‌كیان برده‌ سه‌ر گۆڵی یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌، ئەمجارە ئەحمەد سەبڕی بەختی خۆی تاقیکردەوە و جارێکی دیکە گۆڵپارێز بەرپەرچی دایەوە.
تەڵەبە لەپێناو گەڕانەوە بۆ پێشەنگایەتی نەیدەویست بەم ئەنجامە یاریگا جێبهێڵیت و هەوڵەکانی بۆ گۆڵ دەستپێکردەوە.
له‌ هێرشێكی دیكه‌دا یاریزانانی تەڵەبە داوای لێدانی سزایان کرد و ناوبژیوان بەردەوامی بە یارییەکە دا.
یانەکەی بەغدا لە هەوڵەکانی بۆ راستکردنەوەی ئەنجامەکە بەردەوام بوو، بە زنجیرەیەک هێرشی لەدوای یەک خۆی لە گۆڵی زاخۆ نزیک کردەوە، بەڵام محەمەد ساڵحی گۆڵپارێز بە نەخێر وەڵامی دانەوە.
له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، کوڕانی خابوور لە هەوڵەکانیان بۆ گۆڵی دووەم و مسۆگەرکردنی سێ خاڵەکە بەردەوام بوون.
زاخۆ وانەیەکی نموونەیی بەرانبەر تەڵەبەی بەغدا نیشاندا و یارییەکەی بە گۆڵێک بردەوە، زاخۆ چوارەمین سەرکەوتنی لە دوایین پێنج یاریی بەدەستهێنا و باڵانسی خاڵەکانیشی بۆ 21 خاڵ بەرز کردەوە.

فه‌رحان شكور له‌گه‌ڵ یاریزانانی زاخۆ ئاهه‌نگ ده‌گێرێت دوای تۆماركردنی گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له‌ دژی ته‌ڵه‌به‌
فه‌رحان شكور له‌گه‌ڵ یاریزانانی زاخۆ ئاهه‌نگ ده‌گێرێت دوای تۆماركردنی گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له‌ دژی ته‌ڵه‌به‌