هێزه‌كانی ئه‌سه‌د شاری حه‌له‌ب ئابلۆقه ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر
هیزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سوریا تاكه رێگه‌ی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و ئابلۆقه ده‌خه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه نیوه‌ی شاره‌كه‌یان به‌ده‌سته.
سوپای سوریا رێگه‌ی كاستێلۆ له ماوه‌ی ئاگربه‌ستی 72 كاتژمێری له باكووری حه‌له‌ب كۆنترۆڵ كرد، كه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان راگه‌یه‌نراوه.
ئۆپوزسیۆنی سوریا رایگه‌یاند به‌رده‌وامن له شه‌ڕكردن بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی كه له‌ده‌ستیانداوه. حكوومه‌تی سوریا به گرتنی رێگه‌ی كاستێلۆ ئابلۆقه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئۆپوزسیۆن له باكووری شاری حه‌له‌ب توندتر ده‌كات.
شاری حه‌له‌ب به‌ر له شه‌ڕی ناوخۆیی زیاتر له دوو ملیۆن دانیشتوانی هه‌بوو كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و حكوومه‌ت دابه‌شكراوه.
"ئێستا كه‌س ناتوانی بچێته ناوی شاری حه‌له‌ب، یان بێته ده‌رێ" زه‌كه‌ریا مه‌لاحیفجی له گرووپی چه‌كداری فه‌سته‌قم به رویته‌رز رایگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها گوتی هێزه‌كانی حكوومه‌ت به یارمه‌تی چه‌كدارانی ئێرانی پێشره‌وییان كردووه.
به‌رپرسێكی تری ئۆپۆزسیۆن له حه‌له‌ب رایگه‌یاند زۆربه‌ی به‌شدارانی ئێرشی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر باكووری حه‌له‌ب چه‌كدارانی لوبنانی و ئه‌فغانی بوونه.
گوتیشی به ته‌واوی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵماندا رێگه‌ی كاستێلۆ له هێزه‌كانی رژیم بستێنینه، به‌ڵام ره‌وشه‌كه زۆر خراپ بوو.