بلینكن: چین نیازی هەیە چەک بداتە رووسیا
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، بەپێی زانیارییەکان، چین نیازی هەیە تەقەمەنی و چەک بداتە رووسیا.
ئەنتۆنی بلینکن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بە وەزیری دەرەوەی چینم گوتووە، هاوکاریکردنی سەربازی رووسیا کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەیژین دەبێت.
بلینکن هه‌روه‌ها گوتی: "دەرفەتمان بۆ رەخسا باس لە جەنگی داگیرکاری رووسیا لە دژی ئۆکرانیا و نیگەرانییەکان دەربارەی نیازی چین لە پێدانی چەک بە رووسیا لە جەنگی ئۆکرانیا بکەین، هاوشێوەی سەرۆك بایدن لەگەڵ سەرۆک شی، توانیم ئەو بابەتانە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین باس بکەم، پێمگوت لێکەوتەی خراپی لەسەر پەیوەندیمان دەبێت".
له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی واشنتن بۆ پێدانی چه‌ك به رووسیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: چین هاوکاریی سه‌ربازی بۆ رووسیا ناردوو، تاوەکو لە دژی ئۆکرانیا بەکاربهێندرێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.