چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ ئاماده‌بوونی سوودانی كۆبووه‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ ئاماده‌بوونی سوودانی
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ ئاماده‌بوونی سوودانی

K24 - هه‌ولێر:

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دۆخی وڵات و ناوچەکە کۆبووەوە.

هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، شه‌وی رابردوو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌  لە ماڵی عەمار حەکیم كۆبووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی  و ژمارەیەک ئەندامی لیژنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هەر لە کۆبوونەوەکه‌دا گرنگترین پڕۆژە یاساکان بەمەبەستی دەنگدان لەسەریان لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆیان لەسەر کراوە.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئەندامانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە جەختیان له‌ سەرخستنی حکومەتێکی خزمەتگوزاریی نیشتیمانی کردەوە.