ته‌ندروستیی توركیا ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ نه‌خۆشییه‌ك له ناوچه زیلنلێكه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه بڵاوبووبێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا ئاشكرایكرد، "تا ئه‌مڕۆ هیچ په‌تایه‌كی گوازراوه له ناوچه زیلنلێكه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه ده‌ستنیشان نه‌كراوه".
رۆژی یه‌كشه‌ممه (19ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، فه‌خره‌ددین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به وردیی چاودێریی ئاماره‌كانی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه ده‌كه‌ن و "تا ئه‌مڕۆ هیچ په‌تایه‌كی گوازراوه ده‌ستنیشان نه‌كراوه".
فه‌خره‌ددین كۆجا ئاشكراشیكرد، له‌سه‌ره‌تای بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان ره‌وانه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه كاریگه‌ریی بوومه‌له‌رزه‌كانیان كه‌وتووه‌ته سه‌ر، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا رایگه‌یاند: "پزیشك، ده‌رمان و هاوكارییه‌كان له‌رێگه‌ی ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبیله‌كانی تیمی پزیشكی رزگاری نیشتمانییه‌وه ده‌گه‌یه‌ندرێنه سه‌رجه‌م گونده‌كان".