كۆشكى سپى ره‌تيكرده‌وه ئۆباما و پۆتين رێككه‌وتبن
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكى سپى ئه‌مريكا ره‌تيده‌كاته‌وه، باراك ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين له باره‌ى قه‌يرانى سوورياوه گه‌يشتبنه رێككه‌وتن.
به گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرسانى كۆشكى سپى ئۆباما داوايكردووه فشارى زۆرتر بخرێته سه‌ر ئه‌سه‌د تاوه‌كو مه‌ده‌نييه‌كان نه‌كاته ئامانج.
گوته‌بێژى كۆشكى سپى جۆش ئێرنس، به رۆژنامه‌وانانى راگه‌ياند، له گفتوگۆيه‌كى ته‌له‌فۆنييدا هه‌ردوو سه‌رۆك شكستيان هێناوه له‌وه‌ى بگه‌نه رێككه‌وتنێك له باره‌ى سوورياوه.
ئێرنست گوتى: ئۆباما نيگه‌رانى خۆى له باره‌ى پێشێلكارييه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د به پۆتين گه‌ياندووه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئۆباما جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه پرسى چاره‌سه‌رى سياسى بره‌وى پێ بدرێت و پێويسته رێگه به گه‌ياندنى هاوكارييه‌كان بدرێت.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مريكا پشتيوانى هه‌وڵه‌كانى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا ستيڤان ديمستۆرا ده‌كات.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فه‌ره‌نسى فرانس پرێس بڵاويكردووه‌ته‌وه، له‌و په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌دا سه‌رۆكى رووسيا داواى له ئه‌مريكا كردووه، فشارى زۆر بخاته سه‌ر ئه‌و لايه‌نانه‌ى هاوسۆزى ئه‌مريكان تا له ريزى به‌ره‌ى نووسره دوور بكه‌ونه‌وه.
به‌ره‌ى نووسره باڵى سوورياى رێكخراوى ئه‌لقاعيده‌يه و شه‌ڕ له دژى داعش ده‌كات و بڕواى به خيلافه‌ته‌كه‌ى داعش نييه و به‌يعه‌تى داوه‌ته ئه‌يمه‌ن زه‌واهيرى رابه‌رى ئه‌لقاعيده.