فوئاد حوسێن: دیناری عێراقی به‌هۆی پرسه ئابووری و سیاسییه‌كانه‌وه به‌هێزه
K24 - هه‌ولێر:
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هیچ مه‌رجێكی دانه‌ناوه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شاندی عێراقی له‌باره‌ی پرسی دۆلاره‌وه و دووپاتیكرده‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند پرسێكی سیاسیشیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی واشنتن تاوتوێكردوه، به‌ڵام ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌و سه‌ردانه، بۆ تاوتوێكردنه پرسه ئابوورییه‌كان بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (20ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی عێراق بۆ واشنتن سازكرد و رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌یان په‌یوه‌ندیداربووه به كه‌رتی ئابوورییه‌وه و ره‌تیكرده‌وه ئه‌مه‌ریكا هیچ مه‌رجێكی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شاندی عێراقی له‌باره‌ی پرسی دۆلاره‌وه هه‌بووبێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له به‌هێزی دیناری عێراقی كرده‌وه و گوتی، "هاووڵاتییانی عێراق دڵنیاده‌كه‌مه‌وه، به‌هۆی پرسه ئابووری و سیاسییه‌كانه‌وه دینار به‌هێزه و بڕی یه‌ده‌گی عێراقیش گه‌یشتووه‌ته 100 ملیار دۆلار".
فوئاد حوسێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "په‌یوه‌ندی دۆلار و دینار به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی دروسته، به‌های دراو جێگیر ده‌بێت، ئه‌مه ته‌نها پرسی كاته، تێبینی ئه‌و چه‌نده‌مان كرد پێش سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ واشنتن و به‌تایبه‌ت دوای كۆبوونه‌وه‌ی توركیا له‌نێوان شاندی عێراقی و گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رێوشوێنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی و بانكی ناوه‌ندیی له‌باره‌ی جێگیركردنی به‌های دینار".
ناوبراو باسی له پلاتفۆڕمی ئه‌لیكترۆنی "سوێفت"یش كرد و رایگه‌یاند، پلاتفۆڕمه‌كه رێگری له به‌قاچاخبردنی دۆلار ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌و لایانانه دیاریده‌كات كه سوودمه‌نده‌بن له ئاڵوگۆڕكردنی دراو".