به وێنه... گومانلێكراوی چواره‌م خۆی كوشت
K24 – هه‌ولێر
گومانلێكراوی چواره‌م له رووداوه‌كه‌ی شاری داڵاسی ئه‌مریكا خۆی كوشت، پاش ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ پۆلیس تووشی شه‌ڕ و پێكدادان ببوو.
چوار چه‌كدار له شاری داڵاس له كاتی به‌رێوه‌چوونی خۆپیشاندانی دژی كوژرانی دوو هاوڵاتی ره‌ش پێست ته‌قه له یانزده پۆلیس ده‌كه‌ن كه پێنجیان كوژراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی داڵاس، ده‌یڤید براون رایگه‌یاند سێ له ته‌قه‌كه‌ران ده‌ستگیر كراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیكه له‌گه‌ڵ پۆلیس له شه‌ڕ كردن دایه.
چه‌ند كاتژمێر پاش لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس، هه‌واڵی خۆكوشتنی ته‌قه‌كه‌ری چواره‌م بڵاو بووه‌وه، كه خۆی له‌ناو پاركێكی گه‌راج حه‌شار دابوو و به‌ره‌نگاری پۆلیس ببووه، هه‌ر له‌كاتی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ پۆلیس رایگه‌یاندبوو بۆمب له ناو شار دانراوه و "كۆتایی دێت".