جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردن له خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی كه‌ركووك ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك جارێكی دیكه داوای له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركووك كردووه، لیژنه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگا پێكبهێنت سه‌باره‌ت به زه‌وی جووتیارانی كورد له سنووری كه‌ركووك و جووتیارێكی گوندی ته‌رجلیش ده‌ڵێت، جگه‌له زه‌وییه‌كه، داوای قه‌ره‌بووی 20 ساڵی رابردووشمان لێده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی كوردستان24، هەفتەی رابردوو راکان جبووری لەڕێگەی نووسراوێکەوە داوای دروستکردنی لیژنەیەکی لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا لەسەر زەوی و زاری جووتیارانی کورد لەسنووری کەرکووک، هەرچەندە پێشتریش وەزارەتی دادی فیدراڵی هۆشداری بە پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك داوە، لە دروستکردنی ئەو لیژنەیە بەڵام هێشتا بە هەزاران دۆنم زەوی جووتیارانی کورد، له سنووری كه‌ركووك له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تەرعریبدان.
عومەر شامیل، یه‌كێك له جووتیارانی كورده و دانیشتووی گوندی تەرجلە، دادگا 400 دۆنم زەوی خێزانەکەیانی داوەتە هاووڵاتییەکی عەرەبی هاوردە، کەبەڕەسەن خەڵکی خوارووی بەغدایە، ئه‌و جووتیاره كورده به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، دادگا بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانیانی ده‌ركردووه و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی 20 ساڵی به‌كارهێنانی زه‌وییه‌كانی خۆشیانیان لێده‌كه‌ن.
عومه‌ر شامیل گوتیشی, " سكاڵایان لێمان کردووە و داوای زەوی و قەرەبووش دەکەن، لەسەر ئەم زەوییانە داوای 900 ملیۆن دینارمان لێدەکەن".
هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی رابردوو، عه‌ره‌به هاورده‌كانی خوارووی عێراق بۆ كه‌ركووك، له مادده‌ی 140 سوودمه‌ندبوون و گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ شوێنی ره‌سه‌نی خۆیان، به‌ڵام دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری جارێكی دیكه گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی كه‌ركووك و دادگاش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی سوودمه‌ندبوونیان له مادده‌ی 140، بڕیاره‌كانی له‌دژی جووتیارانی كورد ده‌ركردووه.
زياتر له نیو سه‌ده‌یه، ناکۆکی له‌سه‌ر خاوەنداریه‌تی ئه‌م زەوییانە هه‌یه و جووتیارانی كورد بەڵگەنامەی یاسایی و مێژووییان هه‌یه كه خاوه‌ندارییه‌تی ئه‌وان بۆ زه‌وییه‌كانیان ده‌سه‌لمێنێت وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، "وه‌ك دەریدەخەن ئەو زەویانە موڵکی کوردن بەڵام دادگا زۆرجار پێچەوانەی ئەمە بڕیاریداوە".
هه‌روه‌ها شامل حەسەن ئاغا، باس له چیرۆكی ئەو رۆژە ده‌كات له گونده‌كه‌ی خۆی به زه‌بری هێز زه‌وییه‌كانیان داگیرده‌كرێت و راده‌گوزازرێن و ده‌ڵێت هێشتا ئه‌و ئازاره‌م بیرنه‌چووه‌ته‌وه و ،بەپێی ئەم بڕیارەی راکان جبووری بێت ئەم ناوچانە هیچی کوردی تێدانیيە و دەبێت ئێمە لێره بڕۆین".
هه‌رچه‌نده فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركووك، سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌یه‌كی هه‌شت كه‌سی ده‌كه‌ن بۆ به‌دواداچوون و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگا سه‌باره‌ت به خاوه‌ندراییه‌تی زه‌وی جووتیارانی كورد له سنووری كه‌ركووك، به‌ڵام یاساناسێك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، پێكهێنانی ئه‌و جۆره لیژنه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی تاكه كه‌سێكدا نییه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئاری محه‌ممه‌د، یاساناس له شاری كه‌ركووك به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دروستکردنی لیژنە لەلایەن تاکە کەسەوە ئەمە پێچەوانەی یاسا و دەستوورە و پێویستە سکاڵا لە دژی پارێزگارى سه‌پێندراوی كه‌ركووك تۆماربکرێت.
هەرچەندە وەزارەتی دادی فیدراڵی بە نووسراوی فەرمی هۆشداری داوەتە راکان جبووری کە "دروستکردنی لیژنە کاری پارێزگاری بە وەکالەت نییە"، بەڵام مه‌ترسی جووتیارانی كورد له‌وه‌دایه، ئەگەر بڕیارەكه جێبەجێبکریت ئەوا سیاسەتی راگواستن لە سنووری کەرکووک سەر لەنوێ ده‌ستپێده‌كاته‌وه.