بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز باكووری كوردستان و توركیای هه‌ژاند
K24 - هه‌ولێر:
بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌گوڕی 6.4 پله‌ی رێخته‌ر ناوچه‌كانی باكووری كوردستان و توركیای هه‌ژاند.
په‌یامنێری كوردستان24 له شاری دیلۆكی باكووری كوردستان رایگه‌یاند، خه‌ڵكی شاره‌كه له ترسی بوومه‌له‌رزه‌كه چوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئافاد، سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مشه‌و كاتژمێر (8:04ـی 20ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) له ناوچه‌ی ده‌فنه‌ی شاری هاتای توركیا بووه و له ناوچه‌كانی دیكه‌ی توركیا و باكووری كوردستان هه‌ستیپێكراوه.
بوومه‌له‌رزه‌ی دووه‌میش له سه‌نته‌ری ناوچه‌ی سامانداغ به گوڕی 5.8 پله‌ی رێخته‌ر روویداوه.
هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، هاووڵاتییانی شاری دهۆكیش هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له باڵه‌خانه‌كان نیشته‌جێن، ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردووه‌ته‌وه، هاووڵاتییانی لوبنان، سووریا، ئوردن و فه‌ڵه‌ستین هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تاوه‌كو ئێستا 27 پاشله‌رزه له ناوچه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا تۆماركراوه و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاویش، ئافاد هۆشداریداوه له نزبكبوونه‌وه‌ی هاووڵاتییان له كه‌ناره ئاوییه‌كانی ئه‌و وڵاته له ترسی روودانی تسۆنامی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و پارچه ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووته‌وه، هاووڵاتییانی زۆرینه‌ی شار و ناوچه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا ئه‌مشه‌و له پارك و شه‌قامه گشتییه‌كان ماونه‌ته‌وه، له ترسی دووباره روودانه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه، له‌كاتێكدا به‌شێك له باڵه‌خانیش له هاتای رووخاون و ژماره‌یه‌ك بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
كاریگه‌ری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، له ئیدلبی سووریا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه زیاتر بووه كه بووه‌ته هۆی رووخانی چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كی و برینداربوونی نزیكه‌ی 25 هاووڵاتیش، هه‌روه‌ها له به‌یروتی پایته‌ختی له‌وبنانیش هاووڵاتییان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر بڵاوبووته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای هه‌ستكردن به بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی باكووری كوردستان و توركیا.