دڵشاد شه‌هاب: کات بۆ گفتوگۆی زیاتر نەماوه
K24 - هه‌ولێر:
له‌باره‌ی پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، راوێژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ناکۆکییەکان لەسەر ئه‌نجامدانی هەڵبژاردن له‌مساڵدا لەسەر شتی بچووکن و ئەم ناکۆکییانه کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن بۆ هیچ لایەنێک نەبووه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 20ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، دڵشاد شه‌هاب راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، جۆرێک لێکنزیکبوونەوه لەسەر هەڵبژاردن لەنێوان لایەنەکاندا هەیه و کێشه لەسەر بازنەی هەڵبژاردن نەماوه.
دڵشاد شه‌هاب راشیگه‌یاند، ئێستا هەموو رایەکان وەک یەکن و کاتیش بۆ گفتوگۆی زیاتر نەماوه، گرفت ماون، بەڵام نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەری هەیه.
هه‌روه‌ها گوتی: "کۆمیسیۆن بۆ ئامادەکاریی هەڵبژاردن، زیاتر له 6 مانگی پێویسته".
دڵشاد شه‌هاب له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تەمەنی پەرلەمان به ناچاری درێژکرایەوه، له هەموو حاڵەتێکدا نابێت بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن له مانگی 11ـی ئه‌مساڵدا تێپەڕێت.
ده‌شڵێت: "هەموو ئەو چاوەڕوانیانەی له پارتی دیموكراتی كوردستان هەبوو، ئامادەیی بۆ دەربڕیوه و ئێستا نەرمی نواندنێک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن هەیه.
سه‌باره‌ی به پرسی پێكهاته‌كان، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، نابێت هیچ لایەنێک لەجیاتی پێکهاتەکان قسەبکات و دەستکاریی کورسیی پێکهاتەکانیش ناکرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وڵاتان هەڵسوکەوتێکی گەورەتر بەراورد به خۆمان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دەکەن.