ئاماری زیانە گیانیەکانی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو راگەیەندرا
K24 - هەولێر
وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایدەگەیەنێت، بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو سێ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر لە 200 کەسی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
سوله‌یمان سۆیلو وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئاشكرایكرد، بەهۆی بوومه‌له‌رزه‌کەی شەوی رابردووی هاتای كه به گوڕی 6،4 پله روویدا، تائێستا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 213 كه‌سیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی ده‌فنه سه‌ربه هاتای، سوله‌یمان سۆیلو سەردانی شاره‌كەی کرد و له ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی ئافاد له هاتای ئاماژەی بەوەکرد، له سێ باڵه‌خانه‌ی داڕووخاودا له هاتای كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن ئه‌نجامده‌درێن.
بوومەلەرزەکە لە چەند ناوچەیەکی سووریا زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە، بەگوێرەی ئاماری بەرگری شارستانی حکومەتی سووریا، بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو 130 کەس برینداربوونە.
شەوی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 6،4 پله‌ی رێختەر لە هاتای روویدا، لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەوروبەر هەستی پێکرا.
ئەم بوومەلەرزە لە کاتێکدا هێشتا گەڕان و رزگارکردن بەردەوامە بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی پێشتر کە لە رۆژی (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی توركیا و سووریای هەژاند. بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكرا. بە گوێرەی ئاماری دەزگای كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كان له توركیا (ئافاد) زیاتر لە 40 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.