کەسێک دوو هاوسه‌فه‌ری خۆی له‌ مه‌ككه‌ کوشت

K24 - هەولێر

ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه‌ كه‌سێكیان له ‌مه‌ككە ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ دوو هاورێی خۆی به ‌چه‌قۆ كوشتووه‌.

رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی بڵاوی كرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه‌ كه‌سێكی جه‌زائیریان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ دوو کەسی خەڵکی وڵاته‌كه‌ی خۆی كوشتووه‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و سێ هاوڕێیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی عه‌مره‌ چوونه‌ته‌ مه‌ككه‌ی پیرۆز.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێت: رۆژی دووشه‌ممه‌، 20ی شوباتی 2023،  پۆلیسی مه‌ككه‌ سه‌ردانیكارێكی جه‌زائیری ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ له ‌یه‌كێك له‌ هۆتێله‌كان ‌به‌چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر دوو هاوڕێیه‌كه‌ی كه ‌ئه‌وانیش جه‌زائیرین، دواتریش له‌و شوێنه‌‌ هه‌ڵاتووه‌ تاوه‌كو ئه‌و دوو كه‌سه‌ مردون.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی میرنیشینی مه‌ككه‌ی پیرۆز، تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌، ره‌وانه‌ی لای  داواكاری گشتی كراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا.

رۆژنامه‌ی ئه‌لنه‌هاری جه‌زائیری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، تۆ‌مه‌تبار و قوربانیه‌كان بۆ‌ ئەنجامدانی سوونه‌تی عه‌مره‌ چوونەتە مەککە، له‌وێ ناكۆكی له‌نێوانیان دروستبووە‌، لە ئەنجامدا یەکێکیان دوو هاوڕێیەکەی دیکەی کوشتووە، دوای رووداوەکەش پۆلیس سعوودیە تۆمه‌تباره‌كه‌ی ده‌ستگیركردووە‌.