بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ئێرانی هه‌ژاند
بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌گوڕی 5.3 پله‌ی رێخته‌ر باكووری رۆژئاوای به‌نده‌ر عه‌باسی له ئێران هه‌ژاند.
ئه‌مه له كاتێكدایه شه‌وی رابردوو (20ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 6.4 چه‌ند شارێكی توركیا و باكووری كوردستانی هه‌ژاند.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئافاد، سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌می شه‌وی رابردوو كاتژمێر (8:04ـی 20ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) له ناوچه‌ی ده‌فنه‌ی شاری هاتای توركیا بووه و له ناوچه‌كانی دیكه‌ی توركیا و باكووری كوردستان هه‌ستیپێكراوه. بوومه‌له‌رزه‌ی دووه‌میش له سه‌نته‌ری ناوچه‌ی سامانداغ به گوڕی 5.8 پله‌ی رێخته‌ر روویداوه.
له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانیشه‌وه، سوله‌یمان سویلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو سێ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر لە 200 کەسی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، هاووڵاتییانی شاری دهۆكیش هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له باڵه‌خانه‌كان نیشته‌جێن، ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردووه‌ته‌وه، هاووڵاتییانی لوبنان، سووریا، ئوردن و فه‌ڵه‌ستین هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تاوه‌كو ئێستا 27 پاشله‌رزه له ناوچه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا تۆماركراوه و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاویش، ئافاد هۆشداریداوه له نزبكبوونهوهی هاووڵاتییان له كه‌ناره ئاوییه‌كانی ئه‌و وڵاته له ترسی روودانی تسۆنامی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و پارچه ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووته‌وه، هاووڵاتییانی زۆرینه‌ی شار و ناوچه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا شه‌وی رابردوو له پارك و شه‌قامه گشتییه‌كان ماونه‌ته‌وه، له ترسی دووباره روودانه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه، له‌كاتێكدا به‌شێك له باڵهخانیش له هاتای رووخاون و ژماره‌یه‌ك بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
كاریگه‌ری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، له ئیدلبی سووریا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه زیاتر بووه كه بووه‌ته هۆی رووخانی چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 25 هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوونه، هه‌روه‌ها له به‌یروتی پایته‌ختی لهوبنانیش هاووڵاتییان هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان.