لاپۆرتا به توندی وه‌ڵامی سه‌رۆكی لالیگا ده‌داته‌وه
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا به توندی وه‌ڵامی خاڤێر تێباسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی لالیگای دایه‌وه و رایگه‌یاند تیباس ده‌مامكی له رووخساری داكه‌ند و به‌ڕوونی دیاره دژایه‌تی بارسێلۆنا ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی خاڤێر تێباس سه‌رۆكی لالیگا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا چیتر له باره‌ی ده‌نگۆی پێدانی به‌رتیل به ناوبژیوانان بێده‌نگ بێت و هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌دات، ده‌بێت به زووترین كات سه‌رۆكی بارسێلۆنا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
خاڤێر تێباس سه‌رۆكی لالیگا ده‌شڵێت: بارسێلۆنا پێیوایه زۆر یانه‌ی دیكه‌ش راوێژكاری ناوبژیوانیان هه‌بووه و پاره‌یان داوه‌ته ناوبژیوانێكی خانه‌نشینكراو بۆ ئه‌وه‌ی وانه به یاریزانانی لاوی تیپه‌كه‌یان بده‌ن و ئاشنای بكه‌ن به یاسایه‌كانی تۆپی پێ، به‌ڵام له راستیدا هیچ یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستی له‌و شێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ناوبژیوانان نه‌كردووه، جگه له بارسێلۆنا نه‌بێت.
خوان لاپۆرتا هاته ده‌نگ
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌خێرایی وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانانه‌ی سه‌رۆكی لالیگای دایه‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رگیز ئه‌و ئاواته‌ی تیباس بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی من نایه‌ته دی.
لاپۆرتا ده‌شڵێت: تیباس دیسان دەمامکی داکەند و نیشانی دا کە دژایه‌تی بارسێلۆنا ده‌كات، پێشتریش ئەو نەیدەویست مێسی لە بارسێلۆنا بەردەوام بێت و بە ڕوونیش دیاره كه ده‌یه‌وێت من واز له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی براسێلۆنا بێنم، چونكه تێباس تووشی فۆبیای بارسێلۆنا بووه.
لاپۆرتا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌و دژایه‌تییه‌ی تیباس ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ڕه‌تیان كرده‌وه كه واژۆ له‌سه‌ر هه‌ندێك گرێبه‌ستی تیباس بكه‌ن، چونكه گرێبه‌ستی باشتریان هه‌بووه، بۆیه ئاماده نه‌بووین بچینه ژێرباری خواسته‌كانی تیباس.
لاپۆرتا گوتیشی: بە زووترین کات کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازدەکەین بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و قسانه‌ی له باره‌ی ناوبژیوان بۆیان هه‌ڵه‌بستراوه، زۆرترین به‌ڵگه‌مان هه‌یه كه ده‌یسه‌لمێنێت ئێمه هیچ كاتێك بیرمان له پێدانی به‌رتیل به ناوبژیوانان نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ست پێده‌كرێت و ده‌گوترێت زیاتر به‌هۆی ئه‌نجامه باشه‌كانی یانه‌كه‌مان كه ترسی خستووه‌ته دڵی هه‌موولایه‌ك.
لاپۆرتا ده‌شڵێت: ئێمه رێز له‌بیروڕای ئازاد و میدیایه‌كان ده‌گرین، به‌ڵام دزه‌پێكردنی داتا و به‌ڵگه‌نامه‌كانمان جێگه‌ی قبوڵ نییه، ده‌بێت داواكاری گشتی لێكۆڵینه‌وه بكات و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت یانه‌كه‌مان له‌كه‌دار بكه‌ن زیندان شوێنیان بێت.
لاپۆرتا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه له دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز ده‌كه‌ین زۆر شت روون ده‌بێته‌وه، ده‌شڵێت: هه‌ركه‌سێك
هەوڵی ناشیرینكردنی مێژووی بارسێلۆنا بدات، به توندی وه‌ڵاممان ده‌بێت، هه‌رگیز تیباس به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنا دڵخۆش ناكه‌م.
له كۆتایی دا لاپۆرتا گوتیشی: له ساڵی 2005 خاڤێر تێباس زۆر هه‌وڵی دا لیۆنێل مێسی یاریی بۆ بارسێلۆنا نه‌كات، هه‌رئه‌ویش هۆكار بوو كه مێسی بارسێلۆنای جێهێشت.