سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف دەکات

مه‌سرور بارزانی: دەبێت کەیسی تیرۆرکردنی شەهید هاوکار جاف رێچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هەولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار جاف کرد، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سیامەند عەبدوڵڵای برای.

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوایخواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

سەرۆکی حکومەت، هەروەها دووپاتیکردەوە کە کەیسی تیرۆرکردنی شەهید هاوکار جاف، دەبێت رێچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە، بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.