سوودانی: تواناكانی عێراق ده‌گه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی پێویست به هاورده‌كردنی غاز له ده‌ره‌وه نه‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سوودانی به‌ڵێنده‌دات، له ماوه‌ی سێ ساڵدا تواناكانی عێراق بگاته ئه‌و ئاسته‌ی، پێویست به هاورده‌كردنی غاز له ده‌ره‌وه نه‌كات.
ئه‌م گوتانه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی واژووكردنی گرێبەستی خولی پێنجەمی مۆڵەتی نەوت هاتوون و به‌ڵێنیدا، له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا تواناكان به‌و ئاسته به‌رزبكه‌نه‌وه، كه هیچ پێویستییه‌كمان به هاورده‌كردنی غاز و به‌رهه‌مه نوتییه‌كانی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌بێت.
سوودانی گوتی: له‌كاتێكدا عێراق وڵاتێكی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته، كه‌چی ساڵانه به بڕی 10 ملیار دینار غاز له ده‌ره‌وه هاورده‌ده‌كات، وێڕای هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی دیكه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چاکسازی لە کەرتی نەوتدا خۆی له وەبەرهێنان له سامانی نه‌وتدا ده‌بینێته‌وه و چوونی عێراق بۆ ناو بازاڕی غازی جیهانی، یه‌كێكه له بژارده‌كانی كارنامه‌ی حكومه‌تی ئێستا و جێبەجێی دەکەین.